هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خبرگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەردەوام لەسەر دابەشکردنی سەروەت و سامان لە نێوان باڵە جۆراوجۆرەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا بووە. لە “هەڵبژاردنەکانی” کۆماری ئیسلامیدا کە تەنانەت ئەرزشی تەحریم و بایکۆتکردنیشی نییە، سەرەتا ژمارەیەکی سنووردار کەس و جەناح کە تاڵانکەرانی سەروەتن لەڕێگەی هەیئەتەکانی چاوەدێری و ئیجرایی و دواتر لەلایەن شۆرای نیگەهبانەوە دیاری دەکرێن. پاشان ژمارەیەک لەوان لەڕێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە هەڵدەبژێرن. لەگەڵ ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە دەرکراوانی سەر سفرەی تاڵانکاری و لەقاودانەکانیان سەبارەت بە سیستمی دەنگدان و دەنگسازی، بەرەبەرە خەڵکێکی زیاتر لە گوتاری هێزە شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکان گەیشتن کە لەڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە ناتوانن بە هیچ کام لە خواستە ئەساسییەکانیان بگەن.
ئاخێزی خەڵکی ئێران بەدژی گشت ڕژیم لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە بایەخ نەدانی بەرینی خەڵک بە سندووقی دەنگدان و هەڵبژاردن لە نێوان خراپ و خراپتردا. ئاخێزی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ و کوشتاری زیاتر لە ١٥٠٠ کەس لەماوەی چەند ڕۆژدا، هاوکات مەرگی سندووقی دەنگدان بوو لای هەموو خۆشباوەڕان و ڕەوتەکانی نزیک بە ڕژیم.
لە دەنگدانی ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٨دا بێ ئیعتنایی و بایەخ نەدانی خەڵک بە سندووقەکانی دەنگدان لە ئاستێکدا بوو کە تەنانەت ماشێنی دەنگسازیی چەند ملیۆنیی ڕژیمیش نەیتوانی جوبرانی بکاتەوە تا لە تەبلیغاتی خۆیاندا بە دەنگدانێکی سەرکەوتوو ڕایگەیەنن. بەناو هەڵبژاردنەکانی ١١ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٢ یەکەمین بیساتی دەنگدانە لەدوای گەورەترین و بەرینترین حەرەکەتی شۆڕشگێڕانەی خەڵک دژبە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٤٠١دا. حەرەکەتی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٤٠١ بەدژی گشت ڕژیم، تەئکیدێکی دووبارە بوو لەسەر ئەوەیکە خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان دەبێ ڕژیمی ئیسلامی بەشێوەیەکی شۆڕشگێڕانە بڕووخێنن.
هیچ کام لە خواستەکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکانی خەڵکی ئێران لە چوارچێوەی ڕژیمی ئیسلامیدا دەستەبەر نابێت. تەنانەت گەیشتنی لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران بۆ هێڵی هەژاری کە بە مانای پێنج بەرابەر بوونی حەقدەستەکانە، پێویستی بە کۆتایی هاتنی تەمەنی کۆماری ئیسلامییە.
لە دەنگدان بۆ سەرۆک کۆمار لە ساڵی ١٤٠٠ کە یەکەمین دەنگدان بوو لە دوای بێ ئیعتنایی بەرینی خەڵک بە هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٨، کۆماری ئیسلامی هەموو پەردەکانی لادا و سەرەتا ڕەئیسیی وەک سەرۆک کۆمار دیاریکرد و پاشان کەمپەین و مونازرەی ئینتخاباتی و بیساتی سندووقەکانی دەنگدانی خستە ڕێ تا ناوی ئەو وەک براوە ڕاگەیەنن. دەنگدان لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا بێجگەلە دیاریکردنی ژمارەیەک لە کەسان و باڵەکانی ڕژیم بۆ تاڵانکاری و دزی و ئیختلاس، شتێکی تر نییە.
بێگومان خەڵکی ئێران بەرینتر لە ڕابردوو دەنگدانی ١١ی ڕەشەممە بایکۆت دەکەن. ئەوان ڕێگای مانگرتن و کۆبوونەوە و خۆپیشاندان و سەرەنجام ڕاپەڕین بۆ ڕووخاندنی گشت ئەم دەسەڵاتە و بۆ دەستەبەرکردنی خواستەکانیان گرتووەتە بەر و لەم ڕێگایەدا بەردەوام دەبن.
بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم!
٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ – ١٢ی فێوریەی ٢٠٢٤
واژۆکان: سازمانی ئیتحادی فیدائیانی کۆمۆنیست، ئیتحادی سۆسیالیستی کارگەری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان (ئەقەلیەت) و هەستەی ئەقەلیەت