کرێکاران و زەحمەتکێشان!
جەماوەری ڕەنجدیدە و ژێرستەم و چەوساوە!
لە بارودۆخێکی هەستیار داین. بۆشایی قووڵی نێوان دوو چینی کۆمەڵایەتیی سەرەکیی کۆمەڵگە، سەرمایەدار و کرێکار، دەمێکە تێپەڕینی هێمنانەی لە بارودۆخی سەخت و پڕلە مەشەقەتی ئێستا مونتەفی کردووە. شەڕی نێوان ئازادی و دیکتاۆری، و شەڕی نێوان چەوساوەکان و ستەملێکراوان دژبە چینی دەسەڵاتدار و دەسەڵاتی سیاسی – ئایینی، دەمێکە دەستی پێکردووە.
لە مانگی بەفرانباری ٩٦ەوە هەتا خەرمانانی ١٤٠١ و لە خەرمانانی ١٤٠١وە هەتا ئێستا شەقامەکان، زانکۆکان، مەدرەسەکان، کارخانەکان و ناوەندەکانی کار و گەڕەکەکان، بواری جۆراوجۆری نەبەردی ژنان، لاوان، کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو ئەو ئینسانانە بوون کە لە زوڵم و ستەم و چەوسانەوە و هەڵاواردن و نابەرابەری وەگیان هاتوون. بزووتنەوەیەک کە لە بیست و شەشی مانگی خەرمانانەوە بە کوژرانی “ژینا ئەمینی” لەلایەن حکوومەتەوە دەستی پێکرد و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی گەشەی سەند، سەرەڕای سەرکوت و زیندان و ئەشکەنجە و کوشتارێک کە دەسەڵاتی نگریسی سەرمایە وەڕێی خست، هەروا درێژەی هەیە. ئەم ئاخێزە بە دروشم و داخوازیی ئابووری و سیاسی ڕوونەوە، خوازیاری ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی نیزامی حاکم و دامەزراندنی نەزمێکی نوێیە کە بەپێی دەنگ و ئیرادەی ئازادی خەڵک بێت.
لەو نێوەدا، جەریاناتی جۆراوجۆر، لە سەڵەتەنەت تەڵەبەکانەوە بگرە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەڵتەنەتی پەهلەویدا لەلایەکەوە بە سەرکوتی هێزە چەپ و پێشکەوتنخواز و کۆمۆنیستەکان و لەلایەکی دیکەشەوە بە ئاواڵەهێشتنەوەی دەستی ڕووحانییەت بۆ تەبلیغ و پەرەپێدانی خورافاتی مەزهەبی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هاتنە سەرکاری ڕژیمی خوێنڕێژی ئیسلامی بوون، تا لیبڕالەکان کە دەست و باڵی خومەینییان گرت و پۆستەکانی وەزارەت و وەکالەتیان گرتە عۆهدە و کۆنەپەرستانی ئیسلاح تەڵەب کە لە سازماندانی ئۆرگانە دژەخەڵکییەکانی ڕژیمدا دەستپێشخەر بوون و لە قەتڵ و کوشتاری دەیەی شەست و داخستنی زانکۆکان، سەرکوتی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و سازمانە سیاسی و مەدەنییەکان کێبەرکێیان بوو، سەرمایەداران و دزان و ڕانتخۆرانی دوورخراوە لە دەسەڵات و کۆماریخوازە ڕەنگاوڕەنگەکان، وە هەروەها چەپە ڕێفۆرمخواز و سەد جار تۆبەکردووەکان کە تەنانەت بە بیستنی وشەی شۆڕش ڕووگرژ دەبوون و لایەنگری “ڕەواداری” لەگەڵ دەزگای جەحەنەمیی حاکم بوون. هەمووی ئەوانە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرهەڵدانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی وەگیانهاتوو، جلی شۆڕشگێڕییان کردووەتە بەر و بە ئاڵای درۆیینی دیموکراسیخوازی هاتوونەتە مەیدان تا خەڵک فریو بدەن و بەرەو خۆیان ڕایانبکێشن. ئەوان لەگەڵ کۆنەپەرستترین مەحافل و کەسایەتییەکانی سەربە ئینحساراتی نیزامی و ئەمنییەتیی وڵاتانی ئەمپریالیستی و دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە کۆدەبنەوە. وردەبۆرژوا نەزۆر سادەکانی وەک حامید ئیسماعیلوون و سێلێبریتییە ڕەنگاوڕەنگەکانیان هێنانەوەتە مەیدان تا لەسەر سەری خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشەوە، دەوڵەت و مەجلیس و ڕێبەری دیاری بکەن.
ئەوان لە جەرەیانی ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیەدا هەوڵیان دا تا دروشم و خواستەکانی جەماوەری خەڵک لەوانە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە ناوەرۆکی واقعی بەتاڵ بکەن و ئەم داخوازییانە تەنیا بە دژایەتی لەگەڵ جیجابی ئیجباری سنووردار بکەن. ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییان لە ناوەرۆکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەتاڵ کرد و بە دروشمی نەفی وەلایەتی فەقیە و مەرگ بۆ خامنەیی سنوورداریان کرد.
ئەوان هەوڵ دەدەن کە هەموو ئیمکاناتی ماددی و مەعنەویی وڵاتانی ئیمپریالستی و دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە بخەنە خزمەت بەڵاڕێدابردنی مەسیری خەبات و سنووردارکردنی خواستی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش تا لە گەشەی ئاخێزی شۆڕشگێڕانە بەرەو شۆڕشی کۆمەڵایەتی و بە قازانجی زۆرینەی کۆمەڵگا، واتە چینی کرێکار و زۆرینەی زەحمەتکێشان و ستەملێکراوان ڕێگری بکەن و نیزامی سەرمایەداریی ئێران کە لە کەڵەکەکردنی سەرمایە بە زەبری سەرکوت عادەتی گرتووە و لە گەندەڵی و ڕانتخۆریدا ناوبانگی دەرکردووە، بپارێزن. ئەوان بۆ جارێکی تر و بۆ چەندومین جار تاقی کرانەوە و نیشانیان دا کە نە ئازادیخوازن و نە عەداڵەت تەڵەب، بەڵکوو تەنیا بیر لە کەڵەکەکردنی سەرمایە دەکەنەوە لەڕێگەی پەرەپێدانی چەوساندەنەوە و بەشداریکردن لە بەتاڵانبردنی دەستڕەنجی خەڵک. ئەوان لەگەڵ خورافاتی مەزهەبی و سوننەتی کۆنەپەرستی پیاوسالار و دژەژن نەتەنیا دژایەتی ناکەن بەڵکوو سەری سازان و موماشاتیشیان هەیە و تەنیا بیر لە دەسەڵات و شەریک بوون لە سەروەت دەکەنەوە. ئەوان لە حاڵێکدا باس لە ئازادی و دیموکراسی دەکەن کە هێستا نەگەیشتوونە دەسەڵات، وەک دەستەجاتی حیزبوڵڵا هێرش دەکەنە سەر نەیارانیان و کۆبوونەوەکانیان دەشێوێنن. ئەوان بە تەفرەقەنانەوە لەناو جەماوەری ناڕازی و سەرلێشێواندنیان، بەکردەوە یارمەتیدەری سەرکوتگەری و فریوکارییەکانی ڕژیمن.
کرێکاران و زەحمەتکێشان!
خوێندکاران، لاوان و ژنانی پێشەنگ و خەباتکار!
ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوایی ڕژیم شیاوی هیچ جۆرە متمانەیەک نییە. و هەرجۆرە هاوڕێیەتی و هاوهەنگاوی لەگەڵیان، ئاڵوودەبوون بە ناحەزی و دژایەتییە لەگەڵ ئەو ئامانج و خواستانەی کە هەزاران کەس بۆ گەیشتن پێیان گیانیان بەختکردووە، کەوتوونەتە زیندان و ئەشکەنجە دراون و ملیۆنان کەسی تریش بەخاتری ئاوارە بوون.
نابێ بکەوینە داوی فریوکاریی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوایی و دژە کرێکاری و دەوڵەتانی ئەمپریالیستی کە بەتەمان بزووتنەوەی جەماەوری خەڵک و فیداکاریی لاوان بکەنە قوربانیی بەرژەوەندی ئابووریی و سیاسیی خۆیان. پێویستە لە پشت بەستن بە خۆمان و درێژەی خەباتمان غافڵ نەبین. لەقاودان و پەراوێزخستنیان زامنی یەکگرتوویی و بەهێزبوونی بزووتنەوەی کرێکاری و هێزی ڕاستەقینەی شۆڕشە کە ئامانجیان بەسەمەر گەیاندنی شۆڕش و وەدیهێنانی خواستەکانی جەماوەرە.
بزووتنەوە و خەباتی ئێمە ئەگەرچی درێژخایەن، سەخت و پڕ لە هەوراز و نشێوە بەڵام مەشخەڵی خامۆشبوون ناناسێت.
پێویستە بزووتنەوەیەک سازمان بدرێت کە زەمان و مەکان تێپەڕێنێت. لە چالاکیی تاکەکەسیەوە بۆ خەباتی ڕێکخراو و لە مانگرتنی یەک کارخانەوە بۆ مانگرتنی چەندین و چەند کارخانە و ناوەندی کرێکاری و مانگرتنی گشتی پەرەبستێنێت و بەردەوام بەهێز بێت. لەم مەسیرەدا، سازماندان، ڕێکخراو، تەحەزوب و ئامادەکاریی پێویست و پاراستنی سەربەخۆیی چینایەتی و وێکخستنی کاری عەلەنی و نهێنی، یەکجار گرینگە.
چینی کرێکار و هەموو ستەملێکراوان و هێزی کار و زەحمەت تەنیا بە ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی سەرمایەداریی ئێران، هەڵوەشاندنەوەی خاوەنداریەتیی تایبەت بەسەر ئامرازی بەرهەمهێنان، سەرکوتی موقاومەتی بۆرژوازی و داسەپاندنی دەسەڵات لەڕێگەی شۆراکانەوەیە کە دەتوانن بە ستەم و چەوسانەوە و سەرکوت و سەرجەم هەڵاواردنەکان کۆتایی بێنن و ئازادی و سەربەستی و مافی دیاریکردنی چارەنووسی بۆ خەڵک بگەڕێننەوە. هەرچەند ئەم خەباتە دوورودرێژ و پڕ لە هەوراز و نشێوە بەڵام مێژوو ڕێگایەکی تری بێجگەلە ئەمە نەخستووەتە بەردەم هێزی کار و زەحمەتەوە.
سۆسالیسم یان بەربەرییەت! ئەمە دروشمی چینی کرێکار و یەکگرتووانی زەحمەتکێشێتی کە زۆربەی کۆمەڵگە لە بەرامبەر کەمینەیەکی بچووک کە خاوەنی دەسەڵات و سەروەتە، پێکدێنن.
ڕسوایی و شەرمەزاری بۆ فریوکاران و سازشکاران
بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بژی سۆسیالیسم
شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان
٢٥ی مانگی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی
واژۆکان: ئیتحادی فەداییانی کۆمۆنیست، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حێکمەتیست، سازمانی راهی کاریگەر، سازمانی فەداییان(ئەقەلییەت) و هەستەی ئەقەلییەت