فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شیرکەتەکانی ماشین سازی زیاتر لە ١٠٠ هەزار میلیارد زیان پێگەیشتووە
چوارشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۱   |  03-08-2022

ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە شیرکەتەکانی ماشین سازی ئێران زیاتر لە سەد هەزار میلیارد، زیانیان پێ گەیشتووە.
ماشینسازانی ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هەندێک سیاسەتی ئابووری دەوڵەتەوە زیانێکی گەورە بە ڕێژەی ٤.٨ میلیارد دۆلاریان لێ کەوتووە.بەپێی بڵاوکراوەکانی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی ڕژیم زیانی سێ شیرکەتی “ایران خودرو”، “سایپا” و “پارس” لەسەریەک تا کۆتایی ١٤٠٠ لە سەد هەزار میلیارد لای داوە و تا ئێستاش ئەو ڕەوتە هەر درێژەی هەیە.ڕێژیم نزیک بە چوار ساڵ لەوە پێش بە بیانووی “سازماندەیی پاشەکەوتی ئەرزی” هاوردەکردنی ماشینی تاکەکەسیی قەدەغە کرد و تا ئێستاش ئەوە هەروا بەردەوامە.بەو زیانەی کە لە شیرکەتی ماشینسازانی ئێران کەوتووە، دەتواندرێ نزیک بە ١٠ لەسەدی پشکی گەورەترین کۆمپانیاکانی ماشینسازیی جیهان بکڕدرێت.