فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و تاڵبان
شەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۲   |  27-05-2023

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییەکان، لە نزیک بنکەی سنووری “ساسولی” لە شارۆچکەی هیرمەند سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سنوورپارێزی تاڵبان و کۆماری ئیسلامی هاتووەتە ئاراوە،
لەم پێوەندەدا تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ڕژیم، بڵاویکردەوە پێکدادانەکە کە هێشتا هۆکارەکەی نازانرێت، کۆتایی هاتووە و بەرپرسی سەربازیی هەردوولا لە سەر سنوور بۆ هەڵسەنگاندنی هۆکاری پێکدادانەکە لە کۆبوونەوەدان.
هاوکات قاسم رەزایی جێگری فەرماندەی گشتیی دامەزراوەی ئاسایشی ڕژیم یەکەم راگەیەندراوی فەرمیی خۆی لەسەر پێکدادانەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، هێزەکانی تاڵیبان بەچەکی قورس تەقەیان لە بنکەی سنووریی ساسولی کردووە و هێزەکانی پاسەوانی سنووریش وەڵامیان داونەتەوە. ناوبراو باسی لەوەشکرد، پێکدادانەکە دواتر کۆتاییهاتووە و دوای چەند کاتژمێرێک دووبارە دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە. له‌باره‌ی ئه‌م پێكدادانه‌وه‌، هێشتا هیچ روونکردنەوەیەک لە لایەن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانەوە بڵاونەکراوەتەوە.