عەتا حوسێنی کۆڵبەری لاوی خەڵکی پاوە تووشی جەڵتەی مێشک بوو
پێنجشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۲   |  07-03-2024
ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٢ ساڵە کە باوکی منداڵێکە، شەوی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم سینگی پێکرا و بەسەختی بریندار بوو.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، عەتا حوسێنی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بە ئامبوڵانس لە نەخۆشخانەی قۆدس لە پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە کرماشان گواستراوەتەوە.
شایەنی باسە کە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم سەرەڕای هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە، لە ناردنی ناوبراو بە هەلیکۆپتەر بۆ کرماشان ڕێگرییان کردووە.