عەلی گوڵمحەممەدی، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا
پێنجشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۲   |  03-08-2023
لە رۆژانی ڕابردوودا عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، دوای بانگکردن بۆ دادگای جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣٢ مانگ بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی بۆکان کرا. ئەو هاووڵاتییە مانگی گوڵانی ئەمساڵ بە تۆمەتی “ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” و “بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە سزای ٣٢ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا. عەلی گوڵمحەممەدی، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی بەفرانباری پارەکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد بوو.