سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧ و ٨ دەهۆمی ریختێر، شاری “غازی عینتاب”ی باکووری کوردستانی تورکییەی هەژاند و بە هۆیەوە بە سەدان کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندی قەیرانە سرووشتییەکانی تورکییە ڕایگەیاندووە: بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە هەتا ئێستا ٨٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٤٤٠ کەسیش برینداربوون. شایانی باسە، بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە لە وڵاتی سوورییەش بە تایبەت لە شارەکانی حەڵەب و لازێقییە، ١١١ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیە، بەهۆی داڕمانی بینایەک لە ناوچەی هاوسنووری تورکییە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی نەیارانی دەوڵەتی سوورییەدا بووە، ٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە