فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی دوو کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار
شەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۱   |  21-01-2023

لە ماوەی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ٢٩ و ٣٠ی مانگی بەفرانبار، دوو کرێکار لە پارێزگای ئەلبۆرز، لە کاتی کار بە هۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، بوونە قوربانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٣٠ی بەفرانبار، کرێکارێکی ٢٩ ساڵ تەمەن لە کاتی کار لەسەر بینایەکی نیوەکارە لە فەردیسی کەرەج، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، کرێکارێکی چاڵ هەڵکەن لە ناوچەی “ئەغڵان تەپەی چوارباغ” لە کەرەج، بە هۆی داڕمانی دیواری چاڵەکە کەوتە ژێر داروپەردوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا. پێویستە ئاماژە بکرێت کە بەهۆی کەمتەرخەمی کاربەدەستان و دابین نەکردنی رێکارەکانی ئیمەنی شوێنی کار، ساڵانە زیاتر لە ٢٨ هەزار ڕووداوی شوێنی کار لە ئێران تۆمار دەکرێت کە بە هۆیەوە بە سەدان کەس گیانیان لەدەست دەدەن و بە هەزاران کەسیش بریندار و یاخود کەم ئەندام دەبن.