فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی پێکدادانی سێ قەتار لە هێند
شەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۲   |  03-06-2023

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری ویلایەتی ئۆدیشا، بەهۆی پێکدادانی سێ قەتار لە ڕۆژهەڵاتی هێندوستان، لانیکەم ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێوارەی رۆژی هەینی ١٢ی جۆزەردان، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان سێ قەتاردا روویدا و لە ئەنجامیدا ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و هەروەها ٩٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون. هاوکات بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری گشتی ویلایەتی ئۆدیشا ڕایگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری کاردەکەن بۆ رزگارکردنی بریندارەکان لەژێر داروپەردوو و ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترسی ئەوە هەیە ژمارەی قوربانیان زۆرتر بێت.