فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی سێ کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە ئازادشار
پێنجشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۳   |  14-11-2024

بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لانیکەم سێ کرێکاری کانگایەکی بەردی خەڵۆز لە ئازادشار، گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، سێ کرێکار لە کاتی کار لە کانگای بەردی خەڵۆزی کەلات شەرق لە شارستانی ئازادشار، تووشی حادیسە بوون و بەهۆی داڕمانی کانگاکە، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش بە سەختی برینداربوون.