قوربانی بوونی ١٦ کەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە پاکستان
یەکشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۱   |  26-02-2023
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، ١٦ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە یەکێک لە بازاڕەکانی پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. “عەبدوڵڵا خۆسو، جێگری کۆمیسێری شاری بارخان ڕایگەیاندووە: ئەم بۆمبە لە ناو مۆتۆسیکلێتێک جێسازی کرابوو.