فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی ٢٤٧ کەس لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە مازەندەران
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ٢٤٧ هاووڵاتیی لە شاری مازەندەران بەهۆی ڕووداوەکانی شوێنی کار، گیانیان لەدەست داوە یاخود برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی یاسایی مازەندەران ڕایگەیاندووه: لە ئەوەڵی خاکەلێوە تا ٣١ی جۆزەردان، ٢٥ کرێکار لەم پارێزگایە بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارانەوە گیانیان لەدەست داوە و ٢٢٢ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانیان کردووە. پێویستە بوترێ کە ئێران لە بواری دابین کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لە پلەی ١٠٢ دایە و ئەمەش خوارترین پلەیە لەناو وڵاتانی جیهاندا.