قوربانی بوونی ٤٠٠ کەس بەهۆی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر خان یوونس
یەکشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۳   |  14-07-2024
ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: سپای ئیسرائیل کەمپی ئەلمەواسی لە خان یونس بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە 90 کەس کوژران و 300 کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها لە هێرشێکی دیکە 20 کەس لە کاتی نوێژکردن لە کەمپی شاتی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران.
تەندرووستی غەززە ڕاشیگەیاندووە، سپای ئیسرائیل ئەم ناوچەیەی زۆر بە سەختی لە ڕێگەی حەوت بۆ هەشت مووشەک بۆردوومان کردووە. هاوکات ئیسرائیل دوای هێرشەکە ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی حەماسیان کردووەتە ئامانج، بەڵام دواتر سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل وتی: “دڵنیا نین ئەو سەرکردەیەی حەماسیان کوشتووە یاخود نا”.