قوربانی بوونی چوار کرێکار بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار لە تاران
هەینی ۰۹-۰۴-۱۴۰۲   |  30-06-2023
لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەکی مۆبل سازی لە شاری تاران، لانیکەم چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر پێنج و نیوی سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕ، ئاگر لە کارگەیەکی مۆبل سازی لە گەڕەکی “مۆرتێزا گەردی خیازانی فەرەهمەند” کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی ئاگرکوژێنەوەش، بریندار بوو.