رووسیا ڕایگەیاند گەمارۆی خستۆتە سەر ژمارەیەکی زیاتر لە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا. ئەوەش کەسانێک دەگرێتەوە کە گوایە دەستیان بووە لە سەپاندنی سزاکان بەسەر ڕووسیادا. بەم جۆرە ئەو بەرپرسانە کە یاسادانەران، کەسایەتییە سیاسیەکان و ڕۆژنامەنووسەکان دەگرێتەوە، چیتر ناتوانن بچنە ناو وڵاتی ڕووسیە. وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند قەدەغەکردنەکە بەسەر بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی ئەوروپادا جێبەجێ دەکرێت، لەوانەش ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمسیۆنی ئەوروپا و ڕابەرانی پێکهاتە سەربازییەکەی یەکێتیەکە و هەروەها زۆرینەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا کە پشتگیری لە سیاسەتی دژ بە ڕووسیا دەکەن.
پێشتر یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەهۆی هێرشەکەی کەی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین سزای ئابووریی و سیاسیی توندییان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە.