فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قەدەغەکرانی سەکینە پەروانە لە پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی
پێنجشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۳   |  03-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەکینە پەروانە، زیندانی سیاسی خەڵکی شاری قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، ١٨ ڕۆژی ڕابردووی بە قەدەغەکردنی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر بردووە کە ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددیی کەسوکار و بنەماڵەکەی.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەکینە پەروانە لە ٢٤ی خەرمانانی ئەمساڵەوە، بە فەرمانی بەرپرسانی دەزگای دادوەری و ئەمنیی کۆماری ئیسلامیی، بە قەدەغە کران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بنەماڵەکەی ڕووبەڕوو کراوەتەوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانان ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی هەمان مانگ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەکانی دادخواز، مانگرتن لە خواردن دەکات. جێگای ئاماژەیە، سەکینە پەروانە پێشتریش لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامی “وەفا ئازەربەر، موحسین مەزلووم، پژمان فاتیحی و محەممەد فەرامەرزی”، چوار بەندکراوی سیاسیی، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی پارەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مانی لەخواردن گرتبوو.