بە وتەی کارناسانی ژینگە و بەرپرسانی ڕژیم لە لوڕستان، لە هەر ساڵدا ٢٣ سانت لە ئاوی سەرچاوە ژێرزەمینییەکان کەم دەبێتەوە.
کەمبوونەوەی بارینی بەفر و باران یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە کوردستانە بەڵام بابەتی سەرەکی ڕاکێشانی ئاوی ناوچەی زاگرۆس لە کوردستانەوە بۆ بیاوانەکانی نێوەڕاستی ئێرانە.
شاخەکانی زاگرۆس کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی کوردستان و ئێرانن، بوونەتە مەیدانی تاڵانکاری و لەلایەکی دیکەشەوە دروستکردنی بەنداوەکان و ڕاگواستنی ئاوی کوردستان بۆ شوینەکانی تر، قەیرانی ئاو لە کوردستانی بەدواوە بووە.
بەپێی ئامارەکان، پاشەکەوتی ئاو لە شارەکانی کوردستان زیاتر لە ٦ میتر کەمی کردووە و هەزاران کانی و سەدان ڕووبار لە سەرتاسەری زاگرۆس وشک بوونەتەوە و بەشێکیان وەکوو سەرچاوەی ئاوی وەرزییان لێ هاتووە.