فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قەیرانەکانی ئۆکرانیا ئەنجامی کەڵەکەبونی کێشە ئەمنیە کۆبۆووەکانی ئەوروپایە
پێنجشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۱   |  31-03-2022

انگ یی” وەزیری دەرەوەی چین لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ “سێرگی لاڤرۆڤ” وەزیری دەرەوەی روسیا، لە کۆنفرا نسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە “دۆسیەی ئۆکراین بنەچە و هۆکاری مێژویی گەورەی هەیە و ئەنجامێکە بۆ ئەو ناکۆکیە ئەمنیانەی لە ماوەیەکی درێژدا لە ئەوروپادا کەڵەکە بووە.”
ناوبراوئاشکرای کرد کە “حکومەتی چین لەگەڵ کۆتایهێنان بە قەیرانەکانی ئۆکراینە و دامەزراندنی میکانیزمێکی ئەمنی لە ئەوروپا رۆڵی روسیا لە رێگریکردن لە دروستبونی قەیرانی مرۆیی لە ئۆکراین و هەوڵەکانی بۆ بەردەوامی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە بەرز دەنرخێنێ.”
“یی” باسی لەوەشکردووە کە “روسیا و چین هاوڕان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هاوکاریکردنی یەکتر.”
ئەوە لەحاڵێک دایە کە ماوەی ٣٥ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەردەوامە و وڵاتانی جیهانیش سزایان بەسەر روسیادا سەپاندووە بەڵام چین لەسەرەتای هێرشەکانەوە لێدوانەکانی بە پاڵپشتیکردنی روسیا ئاراستەدەکات.