فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كوژرانی دوو لاوی به‌لووچ به‌ ده‌ستڕێژی گوللەی هێزه سەرکوتگەرەکانی ڕژیم له‌ چابه‌هار
سێشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۲   |  05-12-2023

سەرلەبه‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌ز، دوو لاوی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “عه‌لی ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ده‌ستڕێژی گوللەی هێزه‌ سەرکوتگەرەکانی ڕژیم له‌ چابه‌هار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، “عه‌لی و محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی” هه‌ردووکیان خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی جالقی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌راوانن و به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ڕستۆڕانێك له‌ چابه‌هار تیرۆر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌ دوو ماشێنی پژۆی سپی ئۆتومبێلی ئه‌و دوو هاووڵاتیەیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوللە و به‌هۆیه‌وه‌ عه‌لی و محه‌ممه‌د هه‌ر دوو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو ژنی سه‌رنشینی ئۆتومبێله‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ به‌لووچه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و دووربینه‌كانی به‌رده‌م ڕستوڕانه‌كه‌شیان زه‌وت كردووه‌.