ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی ژیان و بەڕێچوونیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شووش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ساڵی تازه و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره به‌ڕێوه برد و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون. خانه‌نشینكراوان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی تازه، گرانی، هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خ دان به‌كێشه و گرفته‌كانیان له بورای بەڕێچوون دا بوون.