فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه وه ی ناڕەزایەتی خانه نشینكراوانی ته ئمیینی ئیجتیماعی له ئه هواز
پێنجشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۲   |  27-04-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی له‌ ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتماعی یه‌كه‌مین گرووپێك بوون كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی تازه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ستپێكرد و هەموو حه‌وتوویەک به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتماعی یان ئوستاندرای و فه‌رمانداری شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلین به‌ڵام به‌رپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به‌داواكارییه‌كانیان نادات.