كۆبوونه وه‌ی نارەزایەتی كرێكارانی ئه‌بنیه فه‌ننی ڕێگای ئاسنی وه رامین
دوشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۱   |  19-12-2022
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه فه‌ننی ڕێگه‌ی ئاسنی وه‌رامین، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی وه‌رامین له‌ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و نەدانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ده‌ستیان له‌كار كێشایەوه و له به‌رده‌م ئه‌و شیركهتە كۆبوونەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.