كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۱   |  25-09-2022
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردووی تاران، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین خوازیاری ئازادی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س ڕۆژی شه‌ممه له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه هیچ وڵامێكیان پێ نەدرایەوە و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.