كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دەستبەسەرکراوان له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۱   |  27-09-2022
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی خۆپیشاندەرانی به‌ندكراو به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین خوازیاری ئازادی ڕۆڵه‌كانیان بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە هێرشیان كرایه سه‌ر.
چه‌ند سه‌د كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی خۆپیشاندەرانی زیندانیکراو له به‌ردەم زیندانی ئێڤین له شاری تاران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه وه‌رنه‌گرت. پاش چه‌ند كاتژمێر چه‌ند كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان هاتنه ده‌ره‌وه و به بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند، هێشتا هیچ په‌روه‌نده‌یه‌كیان درووست نه‌كردووه و له ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به لێپرسینه‌وه كردووه، له كوتاییشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان به گازی فرمێسك‌ڕێژ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.