فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره کانی ئێران
چوارشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۲   |  05-07-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ ئوستانه‌كانی فارس، یه‌زد، ئه‌رده‌بیل، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خووزستان و قه‌زوین دژبه‌ بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزاتیان دەربڕی. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری هەموو حه‌وتوویەک دژبه‌ خراپی بارودۆخی ژیان و بەڕێچوونیان كۆدبنه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بڕواته سه‌ره‌وه‌، گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی جێبه‌جێ بكرێت و بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكرێت بەڵام بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم هیچ بایەخێک بە خواست و داواکاریەکانیان نادەنەوە.