كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له چه‌ند شاری ئێران
چوارشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۲   |  07-02-2024
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له چه‌ند شاری ئێران لەوانە: ئەهواز، یەزد، کرماشان و چەند شاری دیکە دژبه بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه بارودۆخی نالەباری ژیانیان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.