كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕیگه‌ی ئاسنی دۆروود له كرمان
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “ڕزوان دۆروود” له پارێزگای كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكاران تۆڕه‌یی خۆیان له ئاست به‌ڵێنه پووچه‌ڵه‌كانی به‌رپرسان نیشان دا و داوایان كرد سه‌رنج به كێشه و گرفته‌كانیان بدرێته‌وه.