فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شیركه‌تی “ڕزوان دروود”، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان لە كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئیستگای ڕێگه‌ی ئاسنی شارستانی زه‌ره‌ندی سه‌ر به‌ ئۆستانی كرمان، كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ نارەزایەتیە ده‌ڵێن: ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ نیسبه‌ت سه‌ختی كاره‌كانیان زۆر لە خوارەوەیە و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی حقووقی مانگانه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شیركه‌ته به‌پێی هێڵی هه‌ژارین.