ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سه‌قز و زیویه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز بڵاوكرایه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی مۆعهلمیان له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنیان بوون، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیوانده‌ره‌ش له‌به‌رده‌م ئیدراه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم له‌شاری سه‌قز ١٠ كه‌س له مۆعه‌لیمانی به‌ندكراویان به دانانی بارمتە ئازادكرد، به‌ڵام چاره‌نووسی نزیكه‌ی ١٢ مۆعه‌لیمی دیكه به نادیاری ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی ترەوە بنەماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی به‌ندكراوی شاری دیواندره بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی پلاكارد، خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون. هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌وڵامدا ڕایانگه‌یاند: ڕۆڵەکانتان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراون و له دیوانده‌ره نه‌ماون. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم نزیك به ٤٤ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستانیان به‌بێ هیچ هۆکارێک ده‌ستبه‌سه‌ركرد.