فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی له ‌ئۆستانی سیستان به‌لووچستان
هەینی ۲۰-۱۱-۱۴۰۲   |  09-02-2024

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕێبه‌ندان، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌رده‌ماتی ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان له‌ شاری زاهیدان كۆبوونه‌وه‌ و له‌ ئاست بارودۆخی خراپی پیشه‌یی و بەرێچوونیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، موعه‌لمیانی خرید خه‌ده‌ماتی ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان له‌ ئاست نه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یان ناڕازین و خوازیاری بایه‌خ دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ ناڕازیان، ئامووزش و په‌ر‌وه‌رشی ئوستان ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌دات و ئێستا كه‌ شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن تێپه‌ڕیوه‌، هێشتا حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ ٨ ملیۆنه‌وه‌ بۆ شه‌ش ملیۆن كه‌می كردووه‌.