كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له ئیلام
پێنجشەممە ۱۴-۱۰-۱۴۰۲   |  04-01-2024
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی نالەباری پیشه‌یی و بەرێچوونیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام له كۆبوونه‌وه‌یاندا دروشمه‌كانی “په‌ره‌ستار هاواركه، مافه‌كه‌ت دهستهبهركه” و “به‌ڕێوه‌به‌ری ناشیاومان ناوێت”یان به‌رز كردۆته‌وه. په‌ره‌ستاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی تهعرەفهی په‌ره‌ستاری، په‌رداختی كارانه و ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان بوون.