فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایاتی خوێندكارانی زانكۆی تاران
دوشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۱   |  19-09-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی تاران به ‌كۆبوونه‌وه‌ له‌ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ و وتنه‌وه‌ی دروشم، كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی یان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.
خوێندكارانی زانكۆی تاران به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌ لایه‌ن ڕژیمی کۆنەپەرەستی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ نیشاندا. به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌كانی به‌سیجی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خوێندكاران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌.