فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی خانه‌نشینكراوانی پیشەی نه‌وت له‌ ئه‌هواز
چوارشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۲   |  08-11-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی پیشەی نه‌وت له‌ شاری ئه‌هواز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی پیشەی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی بوون. ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری خانه‌نشینی ئه‌مانیه‌ له‌ شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.