فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م دەفتەری ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە دژی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی
سێشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۲   |  16-01-2024

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، پاش هێرشه‌ مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كی شه‌وی دووشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر و كوژران و برینداربوونی ٢٦ كه‌س، خه‌ڵكی تۆڕه‌ و ناڕازی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م دەفتەری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هەزاران كه‌س خۆیان گه‌یاندۆته‌ به‌رده‌م دەفتەری ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بوون. هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێری به‌ توندی مەحکووم كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سپای پاسداران شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردۆته‌ ئامانج نه‌ك تیرۆریستان.