فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی ئه‌بنییه‌ فه‌نی تراورس له‌ شاری تاران
پێنجشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۱   |  14-07-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شێركه‌تی ئه‌بنییه‌ فه‌نی تراورسی تاران، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لە ئیعتراز بە دواخستنی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی گۆڕینی بارودۆخی كرێكارانی گرێبه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی مادده‌ی ٢٠ی یاسای بوودجه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئێران به‌تایبه‌تی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی ڕێگای ئاسن هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت بارودۆخی كاركردنیان له‌ گرێبه‌ستییه‌وه‌ بۆ فه‌رمی، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كرێكاران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ده‌توانێت ده‌ستی په‌یمانكاره‌كان له‌ شێركه‌ته‌كاندا بۆ هه‌میشه‌ كورت بكاته‌وه‌.