فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ سه‌كۆی بێهرێگانسه‌ر
سێشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۲   |  19-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی سه‌كۆی بێهرێگانسه‌ر دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و نارەزایەتیان دەربڕی.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و كۆتایی هێنان به‌ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.