كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی سەدی ئه‌ندیمشك
پێنجشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۲   |  01-02-2024
كرێكارانی شاغڵ له وزه‌خانه‌ی سەدی دز له شارستانی ئه‌ندیمشك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنیان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌و شاره له مه‌جلسی ڕژیم، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، بڕیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی ڕۆژموزدی شاغڵ له پڕۆژه‌ی وزه‌خانه‌ی سەدی دز له ئه‌ندیمشك، له‌لایه‌ن فه‌ریدوون حه‌سه‌نوه‌ند نوێنه‌ری گه‌نده‌ڵی ئه‌و شاره له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌ركراوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم فه‌رمانی داوه كۆمه‌ڵێك له خزم و كه‌س و كاری خۆی له شوێنی كرێكارانی بێكاركراو دابمه‌زرێنێت و ئه‌و هه‌وڵه‌ی ناوبراو كاردانه‌وه‌ی توندی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه.