فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی میترۆی تاران
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی میترۆی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌سه‌ندكردنی چه‌ند به‌ند له‌ لایه‌حه‌ی دژه‌ كرێكاری له‌ به‌رنامه‌ی حه‌وته‌می گه‌شه‌پێدان و كێشه‌كانی دیكه‌یان كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی میترۆی تاران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌حه‌یه‌ به‌ تاییه‌ت ماده‌ی ٢٩ بوون كه‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ئه‌باته سه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون. شایانی باسه‌ كه‌ بڕیار بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ڵام، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا.