كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی زێڕی قۆڵقۆڵه له سه‌قز
پێنجشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۲   |  28-09-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی شۆردنی زێڕی قۆڵقۆڵه له گوندی “مازواره”ی سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه زێڕه ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و له بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. ڕۆژی چوارشه‌ممه كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیای جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.