فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كه‌م ئه‌ندامانی مه‌شهه‌د
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌م ئه‌ندامانی ئوستانی مه‌شهه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهزیستی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامانی ناڕازی خوازیای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بژێویی، دابینكردنی كه‌لووپه‌لی ته‌وانبه‌خشی، په‌رداختی شه‌هریه‌ی زانكۆ، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و مه‌سكه‌ن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكارین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هیچ بایه‌خێك به‌ ژیانی كه‌م ئه‌ندامان نادات و له‌جیاتی سه‌ره‌نج دان به‌ داواكارییه‌كانیان، بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی له‌ لایه‌حه‌ی ساڵی ١٤٠٢ دا وه‌لا ناوه‌.