لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی بانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023
دوانیوەڕۆی ڕۆژ چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوە هاووڵاتییەکی لاو بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی سەر و دەموچاوی پێکراوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە پاش ئەوەی کە لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری “کێلە”ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران پێکراوە، بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست داوە. سەرچاوەکانی هەواڵ لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندووە؛ ئەو لاوە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی (دەرە شێخان) و لە بازگەی پشکنینی کەریم ئاوا لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە.