لاوێکی خەلکی بۆکان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا
چوارشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۱   |  15-02-2023
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی موحسین سەیدعەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ؛ ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری ورمێ گواستراوەتەوە.
بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.