له‌سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌زیندانی میناب
چوارشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۱   |  07-09-2022
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، حوكمی ئیعدامی ٧ به‌ندكراوی به‌لووچ به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی شاری مینابی سه‌ر به ئوستانی هۆمۆزگان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و به‌ندكراوانه بریتیه له: “عه‌بدۆلخالق ناروویی خه‌ڵكی زاهیدان”، “سوله‌یمان ناروویی خه‌ڵكی زاهیدان و دانیشتووی مازه‌نده‌ران”، “عه‌بدۆلغه‌فوور بههادۆرزادهی ڕیگی خه‌ڵكی شارستانی ته‌فتان”، “عه‌باس نه‌وبه‌خت خه‌ڵكی شاری قه‌لعه گه‌نج”، ” محه‌ممه‌د زۆبه‌یری خه‌ڵكی باغمهلیكی میناب”، “محه‌ممه‌د كازمی خه‌ڵكی شاری جه‌هرۆم” و “محه‌ممه‌د ڕه‌زا هیدایه‌تی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د”. جیگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ٧ به‌ندكراوه خێزاندار و خاوه‌نی ژن و منداڵ بوون.