فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

له‌سێدارەدانی چوار بەندکراوی به‌لووچ له‌ زیندانی ناوەندی زاهیدان
یەکشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۱   |  11-09-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانان، حوكمی له‌سێدارەدانی چوار به‌ندكراوی به‌لووچ له‌ زیندانی ناوەندی زاهیدان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار زیندانی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “خالید ڕه‌ئیسی”، “ئه‌مڕۆڵڵا به‌سیج”، “عه‌بدۆلنه‌سیر شه‌هبه‌خش” و “هووشه‌نگ شه‌هنه‌وازی” كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست سزای سێداره‌یان به‌ سه‌ردا سه‌پا بوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان بەکردەوە دەرهات.