لێدان و ئەشکەنجە کردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۲   |  07-09-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە ئەنجامی هێرشی بە کۆمەڵی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە و بە سەختی بریندار بووە. ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەرمانان، مەحەممەد ساڵح شەهناز، تەمەن ٢٧ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «عیسی گلیک» سەر بە چالدێران، لەلان هێزەکانی ڕژیمەوە هێرشی کراوەتە سەر و ئەشکەنجە کراوە. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بەدەستمان گەیشتووە، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ کۆڵبەری لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هێرشی کراوەتە سەر، سەر و دمووچاوی بە سەختی بریندار بووە. مەحەممەد ساڵح شەهناز، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ یەکێک لە دەرمانخانەکانی چالدێران گواسترایەوە و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.