فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامە لە ٩ خوێندکاری خەڵکی جوانڕۆ
هەینی ۰۶-۰۷-۱۴۰۳   |  27-09-2024

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، هێزە ئەەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر مەدرەسەی دواناوەندیی “شاهێد” لە جوانڕۆ و لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر، لێپرسینەوەیان لە ٩ خوێندکاری ئەم قوتابخانەیە کردووە و بەڵێننامەیان لێ وەرگرتن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ٩ خوێندکارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ لە نێو ژوورێکی قوتابخانەکە لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە و پێیان وتوون ئەم قوتابخانەیە و هەندێ لە خوێندکاران لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا چەندین جار هەوڵی “چالاکی و ئاڵۆزی”یان داوە و بەم هۆیەوە بەڵێننامەی نووسراویان لێ وەردەگیردرێت.