فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە دایکبوونی کۆرپەکەی سۆعدا خەدیرزادە
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، سوعدا خەدیرزادە زیندانی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە زیاتر لە ٨ مانگە لە زیندانی ناوەندی ورمێ دەستبەسەرە، کۆرپەکەی لەدایکبوو بەبێ ئەوەی هیچ کام لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلای بن و هیچ زانیاراییەکیان لەسەر تەندروستی سوعدا نەبووە و ناوبراو هەتا ٣ کاتژمێر پێش لە لەدایکبوونی کۆرپەکەشی هەر لە زینداندا بووە. شایانی باسە کە ئەم لەدایکبوونە دوای دوو هەفتە وەدرەنگ کەوتن بووە و کاتژمێر ٥ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە حاڵێکدا کە تەندروستی سوعدا و کۆرپەکەی لە مەترسیدا بووە و هەروەها دەست و لاقی ناوبراو هەڵماسیوە ، گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی ورمێ و بە بێ دیتنی ئەندامانی بنەماڵەکەی منداڵەکەی لەدایک بووە.