فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن ئەمیر عەبدوڵاهیان دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ناڕازیان ڕەت دەکاتەوە
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023

ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی ڕەشەممە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژێک‌دا لەگەڵ کریستیەن ئەمان‌پوور لە کاناڵی سی ‌ئێن‌ ئێن، سەبارە بە ڕاپۆرتەکانی ئەم کاناڵە تلویزیۆنییە لەسەر دەستدرێژییە سیکسییەکان بۆ سەر دەستگیر کراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران وتی: “زۆر جار سی‌ ئێن‌ ئێن کۆمەڵێک ڕاپۆرتی ئاراستەکراو و هەڵە بڵاو دەکاتەوە.”

دوای ئەم وتەیەی ئەمیر عەبدوڵاهیان، کریستیەن ئەمان‌پوور وتی: “سی‌ ئێن‌ ئێن لەگەڵ ژنێکدا لە ئێران گفت‌وگۆی کردووە کە زیاتر لە مانگێک لە ناوەندەکانی سەر بە  سپای پاسداران دەست‌بەسەر کراوە و لە لایەن سێ پیاوی جیاوازەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری.” و هەروەها جەختی کردەوە کۆمەڵێک ڕاپۆرتی دیکەی لەم شێوە هەیە. 

پێش لە ڕاپۆرتەکەی سی‌ ئێن‌ ئێن ، چالاکانی مافی مرۆڤ وەکوو نەرگس محەمەدی باسی لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دەستگیرکراوان  کردبوو. نەرگس محەمەدی، لە زیندانەوە لە نامەیەکدا بۆ جاوید ڕەحمان، ڕاپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئێران، وتبووی: دەستدرێژی کردن بۆ سەر ژنان لە کاتی دەستگیر کردن‌ و لە زیندانەکاندا، بەشێک لە بەرنامەنی سەرکوتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دژی ژنانی ناڕازی و خەباتکارە.