مامۆستا و شاعیرێکی شاری ئیلام بانگهەیشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا
دوشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۰   |  21-02-2022
لە ڕۆژانی ڕابردوودا مامۆستا و شاعیر و نووسەریکی شاری ئیلام بە ناوی”مەیسەم خوڕانی”، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە بانگهەیشت کراوە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
بە پێی زانیارییەکان، بانگ کرانی ”مەیسەم خوڕانی”بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و چالاکییەکانی ناوبراو لەو بواری زمانی کوردی بووە و تا ئێستا چەندین کتێب و بەرهەمی شیعری ناوبراو چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ناوبراو ” پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هۆی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بانگهەیشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە