فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن له‌ خواردنی واران محه‌ممه‌د نژاد له‌ زیندانی سنه‌
دوشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۱   |  17-10-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، واران محه‌ممه‌د نیژاد خوێندكاری بواری هونه‌ر و ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی نۆژین و خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری شاری سنه،‌ له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و نادیاری چاره‌نووسی مانی له‌خواردن گرتووه‌.
واران محه‌ممه‌د نژاد له‌ ئاخێزە جەماوەریەکانی ئەم دواییانە و ده‌ستپێكی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ گوازرایه‌وه‌.